كه‌مال كه‌ركووكی زانیاری نوێ له‌باره‌ی مادده‌ی 140 و دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكراده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركووك و گه‌رمیانی پارتی زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و چه‌كدارانی داعش ئاشكراده‌كات.
كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی رێكخستنی كه‌ركووك و گه‌رمیانی پارتی له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 پێویستە سەرژمێرییەک لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957 لە کەرکووک ئەنجامبدرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵك و سه‌قامگیری عێراقه، هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده ده‌ستووریه‌شی تاوه‌كو ئێستا بۆ لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌كه و حكومه‌تی عێراقی له دابیننه‌كردنی بودجه‌ی پێویست و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌كه گه‌ڕانده‌وه.
له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور، كه‌مال كه‌ركووكی ئاشكرایكرد، هه‌وڵێك هه‌یه جارێكی دیكه هادی عامری بكرێته‌وه به سه‌رۆكی لیژنه‌كه كه له رابردووش‌دا، رۆڵی هه‌بوو له په‌كخستنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه، روونیكرده‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و لایه‌نه عێراقییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت له ماڵی مام جه‌لال له به‌غدا باسی لێوه‌كراوه.
زیاتر گوتی، "كورد مافی خۆیه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 بێت و باره‌گاكانی به‌شێك له لیژنه‌كه له هه‌ولێر بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به پێویستیشی زانی كه لیژنه‌ی چاودێری بۆ كاروباره‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كرد، داوابكه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 نوێبن و كه‌سانی دووباره نه‌بن كه له رابردوو هیچیان پێشكه‌شنه‌كردووه.
كه‌مال كه‌ركووكی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی له به‌غدا هه‌یه بۆ دانانی ئه‌و ناوانه‌ی پێنشیازكراون بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، مانای ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت كه ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، كه‌مال كه‌ركووكی باسی له به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن له شاری كه‌ركووك كرد و دۆخی ئێستای شاره‌كه‌شی به خراپ وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به تێكچوونی دۆخی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك له‌مدواییه، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند، دوو برای پارێزگاری ئێستای كه‌ركووك داعشبوون و ئێستا ده‌سته راست و چه‌پین. زیاتر گوتی، یه‌كێك له‌و برایانه‌ی راكان جبووری، سه‌ركرده‌یه‌كی داعش بوو، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له حه‌ویجه پێشمه‌رگه به‌دیلگیراوه‌كانی به‌ردباران كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك و چه‌كدارانی داعش، به پێویستیشی زانی ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ووردی له‌و دۆسیه‌یه بكۆڵنه‌وه.