بە گوژمەی 14 ملیار دینار چەندین پڕۆژە لە سۆران جێبەجێ دەکرێن
K24 - سۆران
ئەمساڵ 14 ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سۆران دابینکراوە، له %53ی پڕۆژه خزمهتگوزارییهكانی ئهمساڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، بۆ ناوهندی قهزای سۆران و شارهدێ و گوندهكانی سنوورهكه تهرخانكراوه كه نزیكهی 14 ملیاردینارە، ئەو پڕۆژانە خزمەتێکی زۆریان بە دانیشتوانی ناوچەکە گەیاندووەو بەتایبەتی لە رووی رێگاوبان و شەقام و ئاو و ئاوەڕۆ.
یەکێک لەو پڕۆژانە کە داواکاری دانیشووانی ناحیەی دیانا بوو، كۆنكرێت كردنی كۆڵانهكانی گهرهكی زۆزكه لهو ناحیە بڕی 350 ملیۆن دیناری بۆ تهرخانكراوه.
ناسر عوسمان، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکەکەیە و بە کوردستان24ی گوت: "زیاتر لە بیست ساڵە ئێمە لە ناو قوڕ تۆزین، بەڵام سوپاس بۆ خوا بە کۆنکرێت کردنی ئەم کۆڵانانە خەریکە ئاهێکمان بە بەردادێتەوە".
هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی ئەو گەڕەکە بەناوی سهفین ساڵح دەڵێت: "دەست خۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە وەک دیاری ئیدارەی سەربەخۆی بە سۆران بەخشی، بەتایبەت لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران پڕۆەی زۆر جێبەجێ کراون".
لەبارەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئەمساڵ لە سنوورەکەیان رەجەب زوبێر، قایمقامی ناوهندی سۆران ئاماژەی بەوەدا، لە کۆی ئەم پڕۆژانەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراون %53ی بەر قەزای ناوەندی سۆران کەوتوون بە گوند و شارەدێکانیشەوە".
دەشڵیت: "لەم رێژەیەش تێچوی %44ی بۆ رێگاوبان بووە، ئەوەی دیکەش بۆ کەرتەکانی دیکە بووە وەک بیناسازی و ئاوەڕۆ و ئاو و تەواوی بوارەکانی دیکەش پارەی بۆ تەرخانکراوە".