کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19

سلێمانی:16  

دهۆک : 19

کەرکوک: 21

هەڵەبجە: 17

زاخۆ: 18

سۆران: 14

گەرمیان: 23