گۆڕی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش هه‌ڵده‌درێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌یه‌كی چه‌كداری سووریا گۆڕی (ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی)ـی، خه‌لیفه‌ی پێشووی داعشی هه‌ڵدایه‌وه و راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی (تهنفه) له باشووری سووریای كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌یه‌كی چه‌كدار له سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی لێده‌كرێت، گۆڕی (ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی)، خه‌لیفه‌ی پێشووی رێكخراوی داعشی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه. ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان پێداوه، به‌شداربووه له پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یه‌كه چه‌كدارییه‌كه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باشووری سووریا كارده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتی لێده‌كرێت، ته‌رمی خه‌لیفه‌ی پێشووی داعشیان له‌ناو گوڕستانێكی شاری ده‌رعا ده‌رهێناوه و پێش 10 رۆژ به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بردوویانه بنكه‌ی سه‌ربازیی (ته‌نه‌ف)، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه و ده‌كه‌وێته باشووری سووریا.
ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2021، ئه‌بو حه‌سه‌ن هاشمی، خه‌لیفه‌ی پێشووی داعش له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا له پارێزگای ده‌رعا له باشووری سووریا كوژرا.