ئینفۆگرافیک.. لوتکەی بەغدا 2 بۆ هاوکاری و هاوبەشی

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2022، لوتەکەی بەغدا 2 لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

لە لوتکەی بەغدا 2 بە چاودێری راستەوخۆی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە ئامادە دببێت، تێیدا باس لە هاوکاری و هاوبەشی وڵاتان بۆ عێراق دەکرێت.

ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان بەشدار دەبن وەک:

شا عەبدوڵلای دووەم

محەممەد شیاع سوودانی

ئیمانوێل ماکرۆن

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان

مەولود چاوشئۆغڵو

جۆزێف بۆرێل

ئێنریکی مۆرا

ئەحمەد ئەبوغێت

نايف فەلاح حەجرەف

هەروەها نوێنەری ئەم وڵاتە لە لوتکەی بەغدا 2 ئامادە دەبن:

سعوودیە

ئیمارات

میسر

قەتەر

بەحرێن

عوممان

تەوەرەکانی لوتکە بریتین لە:

هاوکاریکردنی عێراق لە ئاسایش و بووژانەوە

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

پرسی وزە

ئاسایشی خۆراک

گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

دۆخی سووریا

دۆسیەی پەنابەرانی سووریا

قەیرانی سیاسی لە لوبنان

دۆسیەی ئەتۆمی

بۆ یەکەم جار لە ئابی 2020، لوتکەی بەغدا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، ناوی نراوە لوتکەی بەغدا و بڕیارە هەر ساڵە و لە وڵاتێک بەڕێوەبچێت.