سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە چۆ کیچۆنگ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد و جەخت لە پاراستنی فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی برایانەی پێکهاتەکان و گەرەنتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش کرایەوە.

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٠ـی کانوونی یەکەم) لە سەلاحەدین بەڕێوەچوو، کونسوڵی کۆریای باشوور پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و فرەلایەنی و راشیگەیاند، ئەو فرەییە جوانی و هێز و دەوڵەمەندیی داوەتە کوردستان و هەروەها ئەو هاوسەنگییەی لەناو پێکهاتەکاندا هەیە، بووەتە هۆی سەقامگیری.

هەروەها کونسوڵی کۆریای باشوور پێزانینیشی بۆ رۆڵی پێشمەرگە لە شکاندنی داعش هەبوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پاراستنی فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی برایانەی پێکهاتەکان و گەرەنتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش کردەوە.

هەروها سەرۆک بارزانی، ئەوەشی دووپاتکردەوە کە پێویستە هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت، چونکە هەڕەشەیە بۆسەر هەموو ناوچەکە و پێکهاتەکانی.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

.