سوودانی: وشكه‌ساڵی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق

K24 - هه‌ولێر:
سوودانی داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كات ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به‌هه‌ده‌ردانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه. ده‌شڵێت، "وشكه‌ساڵی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر عێراق". سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها داوای له وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه كرد، هاوكاری عێراق بكه‌ن له گه‌ڕاندنه‌ه‌ی پاره دزراوه‌كانی بانكی رافیده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌ش له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی باسی له پێگه‌ی عێراق كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق بكه‌نه بنه‌مای هاوكاریكردنی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه. له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له پاره دزراوه‌كانی عێراق و دۆخی ئابووری و پیشه‌سازی عێراقی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌كو حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن عێراق بكه‌نه وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر، كه‌رتی ئابووری و پیشه‌سازی وڵاته‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن و به‌سه‌ر كێشه‌ی بێكاری له‌ناوخۆیی عێراقدا زاڵببن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتیشی، " كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا پیشه‌سازییه‌كه‌مان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت رێگه به وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان بده‌ین بێن له‌ناو عێراقدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن". له‌باره‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراقیشه‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زار و 525 دینار گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه، سوودانی داوای له وڵاتانی دراوسێی عێراق و ناوچه‌كه كرد له‌گه‌ڵ عێراق هاوكاربن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی بانكی رافیده‌ین.
به‌گوته‌ی سوودانی، حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی داهاتوودا كار له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌كات و به‌پێویستی ده‌زانێت، هه‌موو وڵاتان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ڤایرۆسێك و ریش و ره‌گی نه‌ته‌وه‌كان له‌ناوببات.
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی تیشكی خسته‌سه‌ر، پرسی كه‌مئاوی بوو له عێراق. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌داین، پشكی عێراق له ئاو كه‌مكراوه‌ته‌وه و ئێمه له كێشه‌داین له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بۆ ئه‌و بواره، داوایان لێده‌كه‌ین پشكی عێراق له‌به‌رچاو وه‌ربگرن و له‌رێگه‌ی سنووره‌وه به‌شی عێراق به‌ربدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامبێت". گوتیشی، "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین به‌هه‌ده‌ردانی ئاو كه‌مبكه‌نه‌وه و ده‌ستی پێوه بگرن، وشكه‌ساڵی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشوور، داواش له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ین سوود له ئاو وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌با پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكه‌ن".
سوودانی دووپاتیكرده‌وه، رێگه ناده‌ن خاكی عێراق له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت و جه‌ختیش كرده‌وه له‌وه‌ی، نابێت خاكی عێراق له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه ببه‌زێنرێت و پێویسته سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بپارێزرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕوایان به شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هه‌یه و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك هه‌بێت. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاواته‌خوازبوو، گه‌ڕی دووه‌می كۆنفڕانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی ئه‌نجامی باشی هه‌بێت و كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی گه‌یشته عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شا عه‌بدوڵڵای شای ئوردن كۆبوونه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی هاوكاری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ڕووی ئابووری و بازرگانییه‌وه کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، هەروەها جه‌ختیش له گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی عێراق وه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا کراوەتەوە.