ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان نیگه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێناوه
K24 – هه‌ولێر
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای تورك له ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د كوژرانی چه‌ندین كه‌س و سوتاندنی باغ و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه و قه‌ده‌غه‌یی هاتوچۆ به دوای خۆیدا هێناوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندیكی هه‌ده‌په و كۆمه‌ڵگه‌ی جڤاكی دیموكراتیك سه‌ردانی ناوچه‌ی "لیجه"یان كرد.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده، له‌یلا گوڤه‌ن، شاره‌داری گه‌وره‌ی ئامه‌د گولتان كشاناك، به یاوه‌ری شاندێكی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په چوونه ناوچه‌ی لیجه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد كه چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و زۆرێك له باغ و دارستانی ناوچه سوتێنراوه و له هه‌ندێ له گونده‌كانی ناوچه قه‌ده‌غه‌یی هاتوچۆ راگه‌یه‌نراوه.
شانده‌كه پاش سه‌ردانكردنی ناوچه‌كه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوچه‌ی لیجه و كاریگه‌رییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی دانیشتوانان و سروشتی ناوچه، ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.