فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له سووریا ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا سێ هێرشی جیاواز كراوه‌ته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی سووریا و چه‌ندین چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركران.
له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراكرا، له چوارچێوه‌ی 3 هێرشی جیاواز بۆسه‌ر بنكه و پێگه‌كانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پێنج چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و رێكخراوه ده‌ستگیركران.
روونیشكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوان ده‌ستی هه‌بووه له جێبه‌جێكردنی هێرشه‌كان له سووریا و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و رێكخراوه‌یه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سووریا، به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دژی چه‌كدارانی داعش به‌هاوكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌جه‌نگن.