له رووسیاوه مه‌ترسی دزه‌كردنی په‌تایه‌كی دیكه‌ی جیهانی له ئارادایه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی، رووسیا خه‌ریكی زیندووكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌كه، به‌هۆیه‌وه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا له جیهان ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، له میانه‌ی راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ناوه‌ڕاستی سیبیریا، ژماره‌یه‌ك زانای رووسی، خه‌ریكی زیندووكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڤایرۆسێكی كۆنن، ره‌نگه ببێته مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی دیكه له جیهاندا.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ژماره‌یه‌ك پسپۆری رووسی له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی (Vector)، خه‌ریكن توێژینه‌وه له‌باره‌ی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵی (فیلی مامۆس) و ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی دیكه‌ی سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌ك ده‌كه‌ن، كه ئێستا له‌ناوچوونه، ئامانج لێی دیاریكردن و زیندووكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی سه‌رده‌می به‌سته‌ڵه‌كه، كه ئه‌و پاشماوانه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سیبیریا پارێزراون و تێیدا له وه‌رزی زستاندا پله‌ی گه‌رمی بۆ -55 پله داده‌به‌زێت.
روونیشكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوه‌نده رووسییه تایبه‌ته به زانستی ڤایرۆسه‌كان و یه‌كێكه له‌و 55 تاقیگه جیهانییه كه سه‌لامه‌تن و تا ئێستا هیچ ڤایرۆسێك تێیدا دزه‌ی نه‌كردووه و هه‌موو ئه‌و ڤایرۆسانه‌ش له‌و تاقیگه‌یه پارێزراون، كوشنده‌ن.
ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2019 له‌كاتی روودانی ئاگر له‌و تاقیگه‌یه‌دا، هیچ ڤایرۆسێك دزه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2004 توێژه‌رێك له‌و تاقیگه‌یه به‌هه‌ڵه ده‌رزی ئیبۆلای به‌كارهێناوه، به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پێشتریش زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر له تاقیگه‌ی وهانی چینی بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان كاریكردووه، ئاشكرایكردبوو، په‌تای كۆرۆنا دروستكراوی مرۆڤه، له تاقیگه‌وه دزه‌یكردووه.
په‌تای كۆرۆنا ساڵی 2019 له چینه‌وه بڵاوبووه‌وه، حكومه‌تی چین و كارمه‌ندانی تاقیگه‌ی وهان له‌مباره‌یه‌وه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ڤایرۆسه‌كه له‌وێوه دزه‌یكردبێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌ر زاری ئه‌ندرۆ هۆڤ پسپۆر له بواری شیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆس له تاقیگه‌ی وهانی چین، پێشتر بڵاویكردبووه‌وه، به‌ر له دوو ساڵ په‌تای كۆرۆنا له‌تاقیگه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك دزه‌یكرد و بڵاوبووه‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهاندا.