پتر له پێنج هه‌زار كۆچبه‌ر له سنووره‌كانی ئه‌وروپا بێسه‌روشوێن و گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا پێنج هه‌زار و 600 كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنوور و ده‌ریاكانی ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه و یاخود بێسه‌روشوێنن، به‌مهۆیه‌وه وڵاتانی ئه‌وروپی خه‌ریكی توندكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانن.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ته‌نیا له ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌ڵمانیا، كه زۆربه‌یان سووری، ئه‌فغانی، یه‌مه‌نی و عێراقی له پله‌ی یه‌كه‌مدان.