هۆشداری لە ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی عێراقی دەدرێت
K24 – هەولێر
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا هۆشداری لە ئاواره‌بوونی هه‌زاران خێزانی عێراقی له ناوچه‌كانیان به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له نیوه‌یان به‌هۆی نه‌مانی بژێوی ژیان و سه‌رچاوه‌ی داراییان، كۆچ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات دەکەن.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌یداوه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 464 خێزان له 10 پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له شوێنه‌كانیان كۆچیان كردووه و هۆكاری سه‌ره‌كیش دیارده‌ی وشكه‌ساڵی و گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا و کەمبوونەوەی ئاوە.
جیۆرجی جیگۆری، سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، له‌و باره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2018ـە‌وه چاودێری رووداوه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كات و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رییه‌كانی هێنده به‌هێزن کە بووەتە هۆکاری کۆچکردن. ئەو هۆشداریشدەدات، ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانه ژینگه‌ییانه زیاتربن، ئه‌وا رێژه‌ی كۆچی دانیشتووان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، وشکەساڵی و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دروستكردووه و وایكردووه زۆرێک لەو خێزانانە نه‌توانن سەرچاوەیەکی پێویست و بژێوی ژیانیان لە ناوچە گوندنشینەکاندا هه‌بێت، هەر بۆیەش ئەو خەڵکانە بۆ ناوەندی شارەکان کۆچ دەکەن و بەدوای هەلی کار و بژێویی ژیانیاندا دەگەڕێن.
رێكخراوه‌كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ساڵی 2021 ئه‌نجامیداوه ده‌ڵێت، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كۆچیان كردووه خه‌ڵكی به‌سره‌ن و ناتوانن خواردنی رۆژانه و پێداویستییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها 53%ـی خێزانه‌كان هیچ گره‌نتیه‌كی داراییان نییه و ده‌رفه‌تی كار و پشتیوانی بۆ زه‌وییه‌كانیان به‌دی ناكه‌ن.
به‌گوته‌ی جیۆرجی جیگۆری، رێکخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە کارەساتبارەکان و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە ئاوارەبوون یان شەپۆلی نائاسایی کۆچکردن کە لە ئەنجامی تێکچوونی ژینگە و کەمیی ئاوەوە دروست دەبێت، خستۆته‌گه‌ڕ به به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و پشتیوانیی هەمەلایەنە، كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن.