کارەبای سلێمانی: لە 10 رۆژدا قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکانتان دەبڕین

تیمەکانی کارەبای هەولێر لەکاتی بڕینی سەرپێچی - 15/2/2022
تیمەکانی کارەبای هەولێر لەکاتی بڕینی سەرپێچی - 15/2/2022

K24 – سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی هاوبەشانی کارەبای بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاکە دەکات و دواوادە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان دیاریدەکات.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 21ـی کانوونی یەکەم) بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارکردنەوەیەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، " ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له دوو ملیۆن دینار زیاتر قه‌رزدارن له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا پاكتاوی قه‌رزه‌كانیان بكه‌ن".

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، هۆشداریداوە ئەو هاوبەشانەی زیاتر لە دوو ملیۆن دینار قەرزدارن و لەدوای ماوەی دیاریکراودا قەرزەکانیان نەدەنەوە، كاره‌بایان ده‌بڕدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، وادەی بڕیاری لێخۆشبوونی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، کۆتایی دێت .