پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر کۆتا رۆژی وەرگرتنی مامەڵە رادەگەیەنێت

K24 – هەولێر

پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر کۆتا رۆژی وەرگرتنی مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی راگەیاند.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیانی ئاگادارکردەوە، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە تەواوی نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک، نووسینگەی دوو، نووسینگەی سۆران و نووسینگەی کۆیە)ـی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، رۆژی پێنجشەممە (22/12/2022) کۆتا رۆژی وەرگرتنی مامەڵەیە تا رۆژی دووشەممە رێکەوتی (02/01/2023) تەنها وەرگرتنەوەی پاسپۆرت هەیە و هیچ جۆرە مامەڵەیەک وەرناگیرێت.