دایکێک و دوو منداڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
بەھۆی پێکدادانی بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری کیا، دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
مەڵبەند محمد، بەرێوبەری نەخۆشخانەی شەھید سەباح خەلەکانی بە کوردستان24ی راگەیاند، لە رووداوەکە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان بە برینداری دەربازی بووە و قوربانیەکان یەک خێزانن دایکێکی تەمەن 28 ساڵان و کوڕ و کچێکی تەمەن (4 – 6) ساڵان گیانیان لەدەستداوە .
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لەگوندی کانی مازوو بووە و روداوێکی سەخت بووە، قوربانیەکان خەلکی رۆژئاوای کوردستانن و لەھەولێر دادەنیشتن.
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، دایکی منداڵەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و منداڵە تەنیا منداڵە نۆ ساڵانەکەی رزگاری بووە.