سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر: داهاتی ئه‌مساڵ زیادیكردووه
K24 – هەولێر:
عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر بڕی داهاتی یه‌ك ساڵی شاره‌وانی هه‌ولێری بۆ كوردستان24 ئاشكراكرد و گوتی: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ساڵ، داهاتمان دوو هێنده زیادیكردووه".
سەرۆکی شارەوانی هەولێر عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، بە کوردستان24ـی راگەیاند، داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ دوو هێندە زیادبووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەمساڵ 48 ملیار دینار داهاتی یه‌ك ساڵی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بووه، لە کاتێکدا ساڵی پار داهاتەکە 28 ملیار دینار بوو".
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر 12هەزار کرێگرتە بە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی داهاتەکە دەزانێت و ده‌ڵێت: "پلانمان هەیە ساڵی داهاتوو، داهاته‌كه زیاتر بکەین".