له‌باره‌ی شه‌وی یه‌ڵدا له ئێران واشنتن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هەولێر:
نید پرایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانه‌ی تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و له ئێران شه‌وی یه‌ڵدایه، زۆرێك له خێزانه ئێرانییه‌كان ده‌ره‌نجامی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان، كه‌سوكاریان یان ئه‌وه‌تا كوژراون یاخوود ده‌ستگیركراون.
پرایس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "له‌كاتێكدا ده‌بوایه شه‌وی یه‌ڵدا شه‌وی ئاهه‌نگ و خۆشی بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له خێزانه ئێرانییه‌كان ده‌ره‌نجامی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه، كه‌سوكاریان یان ئه‌وه‌تا گیراون یاخوود كوژراون".
بە گوێره‌ی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا، لە (16ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌رەوە تا 25ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، خۆپێشاندان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو دواتر گیانی له‌ده‌ستدا، لە 156 شار و شارۆچکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان به‌رده‌وامه و بەهۆی کاردانەوەی توند و تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، 448 خۆپێشاندەر و لەوانە 63 مێردمنداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هەروەها 18 هەزار و 170 خۆپێشاندەریش دەستگیرکراون و هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هرانا، لەو ماوەیدا لە 143 زانکۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندان کراوە و 565 قوتابیش دەستگیرکراون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، گه‌لانی ئێران یادی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌كه‌نه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌رێمی كوردستانیش جارێكی دیكه بره‌و به یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه دراوه‌ته‌وه.