"مێسی و مباپێ ناتوانن جارێكی دیكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ یاریی بۆ هه‌مان یانه‌ بكه‌نه‌وه‌"

مباپێ ئاماده‌نه‌بووه‌ پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی مۆندیال له‌ مێسی بكات
كلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی
كلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی

رکابەری مێسی و مباپێ دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالیش بەردەوامە، مێسی لە کاتی گەڕانەوەی وڵاتەکەی وێنەی کارتۆنی مباپێی هەڵگرت و گاڵتەیان پێی کرد، چاوەڕێ دەکرێت کێشەی ئەم دوو یاریزانە بپەڕێتەوە نێو یانەی پاریس سانجێرمان و لە کۆتاییدا یەکێکی لەم ئەستێرانە ببنە قوربانی و یانەکە جێبێڵێن.

دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال و پاڵەوانبوونی ئارجێنتینا، میدیاکان تیشکیان خستە سەر پەیوەندی نێوان مێسی و مباپێ، لە گرتە و وێنەکانی دوای یارییەکە تەنانەت ئەو کاتانەی هەردوو یاریزان گۆڵیان تۆمار کرد، زۆر بە روونی هەست بە خراپی پەیوەندی نێوان هەردوو یاریزان کرا، مباپێ و مێسی رکابەریان لەسەر بردنەوەی جامی جیهانی و گۆڵکاربوونی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دەکرد، دواجار مێسی و ئەرجەنتین بوونە پاڵه‌وان و مباپێش بووە گۆڵکار لە یاری کۆتایی هاتریکی کرد، دوای یارییەکه‌ مباپێ رەتی کردە پیرۆزبای لە مێسی بکات کە ئەم دوو یاریزانە هاویانەن و لە پاریس سانجێرمان بەیەکەوە یاری دەکەن.

مێسی و هاوڕێیان دوای گەرانەوەیان بۆ ئارجێنتینا وێنەی کارتۆنی مباپێین بەرز دەکردەوە گاڵتەیان پێی کرد، ئەمەش خراپی پەیەوەندیان تۆختر دەکاتەوە.

یانەی پاریس سانجێرمان رەتی کردەوە هەردو یاریزان لە یەک رۆژ بگەرێنەوە مەشقەکانی یانەکەیان، چاوەڕێ دەکرێ یەکێکیان ببنە قوربانی لە پاریس سانجێرمان رەنگە ئەم دوو یاریزانە بەیەکەوە نەتوانن هەڵبکەن.

یانەی پاریس سانجێرمان داوای مانەوەی مێسی تاوەکو ٢٠٢٥ دەکەن، ئەگەر ئەمە رووبدات چاوەڕێ دەکرێت مباپێ یانەکەی بەرەو یانەکەی دیکە جێبێڵێت کە نزیکترین یانە لە مباپێ لە ساڵی رابردوو ریال مەدرید بووە، جگە لەمەش هاندەرانی ریال مەدرید لە یاری کۆتایی هاسۆزی مباپێ بوون دژی مێسی.

دوای یاری کۆتایی هاندەرە فەرەنسییەکانیش لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆی دژایەتی کردنی مێسیان راگه‌یاند و سوکایەتیان بە درێسی مێسی کرد، ئەمەش رەنگە چارەنووسی ئەستێرە ئارجێنتینایه‌كه‌ بخاتە گومانەوە.