لاپۆرتا گفتووگۆیهكانی بۆ گهڕانهوهی مێسی دهستپێكردووه

به گوێرهی سهرچاوهكانی راگهیاندنی كهتهلۆنیا، خوان لاپۆرتا سهرۆكی یانهی بارسێلۆنا ههوڵهكانی چڕكردووهتهوه بۆ ئهوهی لیۆنێل مێسی سهرلهنوێ بۆ كامپ نوو بگهڕێنێتهوه.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هەرچەندە هەوڵێکی زۆر هەیە، بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام ئەستەمە ئەم هەواڵانە سەربگرن، چونکە لیۆ له خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا توڕهیه، ئامادەنیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە، چونکە ئەو پێیوایە سەرۆکەکەی ئێستای بلاوگرانا لەگەڵی راست نەبووە، هەر ئەویش هۆکار بووە ریزەکانی یانەکەی پێشووی جێبێڵێت.
مۆندۆ بڵاویشی کردەوە، ئەو کاتەی لاپۆرتا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا هەڵبژارد، بەڵێنی بە مێسیدا پاڵپشتی بکات، ئەویش هەموو داواکارییەکانی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی جێبەجێ دەکات، بەڵام دواجار هەموو شتێک بە پێچەوانەوە دەرچوو و لاپۆرتا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکرد، بگرە بووە رێخۆشکەریش کە لیۆ ریزەکانی یانەکەیان جێبێڵێت.
مێسی لە ساڵی 2005 بۆ جاری یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا واژۆ کرد، دوای 16 ساڵ یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیە و بەدەستهێنانی چەندین ناسناوی جۆراوجۆر، دواجار بە ناچاری لە ساڵی 2021 بریاریدا ئەو یانەیە جێبێڵێت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات.