"داوا ده‌كرێت وێنه‌ی مێسی بخرێته سه‌ر دراوی وڵاته‌كه‌ی"
حكوومه‌تی ئارجێنتینا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه وێنه‌ی لیۆنێل مێسی بخاته سه‌ر دراوی كاغه‌زی وڵاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی مێسی نازناوی مۆندیالی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و شكۆی بۆ ئارجێنتینا گه‌ڕانده‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه له پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌زگای ناوه‌ندی بانكی ئارجێنتینا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه وێنه‌ی لیۆنێل مێسی له‌سه‌ر دراوی كاغه‌زی 1000ـی پیزۆی دابنێن، ئه‌م دراوه‌ش له ژماره (10)ـه‌كه‌ی لیۆ مێسی نزیكه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه حكوومه‌تی ئارجێنتینا ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی ساڵی 1978 كاتێك ئارجێنتینا یه‌كه‌مین نازناوی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا و خرایه سه‌ر پاره‌ی ئاسنی ئه‌و وڵاته، ده‌یانه‌وێت له 2022 كه وڵاته‌كه‌یان بووه پاڵه‌وانی مۆندیال ناوی مێسی بخه‌نه سه‌ر دراوی وڵاته‌كه‌یان، به‌وپێیه‌ی مێسی هه‌موو نازناوه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، نازناوی مۆندیالی لاوان، مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیك و جامی جیهانی و كۆپا ئه‌مریكای بردووه‌ته‌وه، تاكه یاریزانی وڵاته‌كه‌یه‌تی سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كه‌مین یاریزانی ئارجێنتینا 13 گۆڵ له مۆندیال بكات و 98 گۆڵیش بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات.