"كریستیانۆ پێشكه‌شی هه‌موو یانه‌كانی به‌شداربوو له چامپیۆنزلیگ كراوه"
ئەسکێل هێلمان، سەرۆکی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "ده‌زن" ئاشکرای دەکات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی، پێشکەش بە ئەوان کراوە.
فیلیپ هۆلزێر بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکەش دەڵێت: دۆن ئامانجی ئەوەیە لە یانەیەک یاریی بکات کە لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بكات، بۆیە ئەو یاریزانە پێشکەشی هەموو ئەو یانانە کراوە کە بەشدارن لە چامپیۆنزلیگ.
کریستیانۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک رێکنەکەوتووە، دەنگۆیەکی به‌هێزیش هه‌یه بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعودی هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بۆ رازیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاویشت بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه، پێشتریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ 438 یاریی به درێسی ریال مه‌درید كردووه، 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه.