سه‌ربازێكی عێراق له ئه‌نجامی رووبه‌ڕبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك داعش هێرشیكرده سه‌ر سوپای عێراق و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، داعش هێرشیكرده سه‌ر سوپای عێراق.
په‌یامنێری كوردستان24 ده‌شڵێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش بریندارن.