په‌نابه‌ران گێچه‌ڵی سێكسی به كچانی سوید ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی سویدی "12" سكاڵای له‌باره‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به كچانی سویدی به ده‌ست گه‌یشتووه، كه له لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه له فێستیڤاڵیكی گه‌نجان له شاری(كارڵستاد) ی ناوه‌ڕاستی وڵات به‌رامبه‌ر كچان كردوویانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی سویدی ڕایگه‌یاندووه، كه "12" كچی سویدی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه گێچه‌ڵی سێكسییان پێكراوه، دوای كۆتاییهاتنی چالاكییه‌كانی ڕۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
"بیر ئێرنی ئێریكسۆن" وته‌بێژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه، له‌وباره‌یه‌وه گوتویه‌تی، قسه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی په‌نابه‌ر هه‌یه كه حه‌وت تا هه‌شت كه‌سن و چوار ده‌وری كچه‌كانیان داوه و گێچه‌ڵی سێكسیان پێكردوون.
به قسه‌ی "ئێریكسۆن" زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته پێشێل ده‌كه‌ن، گه‌نج و نه‌وجه‌وانه په‌نابه‌ره‌كانن كه له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه چاودێری ناكرێن، دووان له‌وانه‌شی كه ده‌ستگیر كراون ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 17 ساڵیدایه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پرسیاریان لێكراوه، ئازادكراوون.
ئه‌و گوته‌بێژه ناوچه‌ییه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م دیارده‌یه نوێیه له سوید و كه له ناو ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا ڕوویداوه، پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین سكاڵای دیكه‌ی هاوشێوه‌مان به ده‌ست بگات.
هاوشێوه‌ی ئه‌م ڕووداوه، پۆلیسی سویدی سكاڵای له‌باره‌ی "5" حاڵه‌تی ده‌ستدرێژ سێكسی و هه‌وڵی ده‌ستدرێژی سێكسییان به ده‌ست گه‌یشتووه،سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی له ئاهه‌نگی موزیك و چالاكییه‌كانی كاتی پشوو له شاری (نورت شوبینگ).
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی 2016 دا، كۆمه‌ڵێك گه‌نج ئاهه‌نگیان سازداوه و گێچه‌ڵیان به كچانی سویدی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا دادگایی هیچ كه‌سێكیان ته‌واو نه‌بووه.
زیادبوونی ئه‌م ڕووداوانه له كاتێكدایه، له ساڵی ڕابردوودا (163) هه‌زار په‌نابه‌ر خۆیان گه‌یاندووه‌ته سوید، و ڕێژه‌ی له 35% ی ئه‌و كه‌سانه، هه‌ره‌كار و نه‌وجه‌وانن و به‌بێ هه‌بوونی كه‌سوكاری له خۆیان گه‌وره‌تر چوونه ئه‌و وڵاته و زۆرینه‌شیان به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانین.
به‌پێی پێشبینیه‌كانیش له‌مساڵدا، داواكاری مافی په‌نابه‌رێتی له سوید ده‌گاته (100) هه‌زار كه‌س.