کەشناسی: باران دەبارێت

بارانبارین - ئه‌رشیف
بارانبارین - ئه‌رشیف

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەبێت، لە ئێوارەدا کاریگەری باران لەسەر ئەم ناوچانە کۆتایی دێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک:  17 پلەى سیلیزى

کەرکو: 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  18 پلەى سیلیزى

سۆران:  14 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى