نارنجۆکێک بە دەرگای قوتابخانەیەکی داقووق دەلکێندرێت

K24 - کەرکووک

لە گوندێکی سنووری قەزای داقووق نارنجۆکێک بە دەرگای قوتابخانەیەکەوە لکێندراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە قوتابخانەی شەھیدان لە گوندی سنووری تاڵەبانی لە قەزای داقووق، نارنجۆکێک بە دەرگای خوێندنگەیەکەوە ککێندراوە و دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە ئەمنییەکان پوچەڵ کراوەتەوە.

پەیامنێرمان رایگەیاند، کاتێک مامۆستاکان ھاتوونەتە دەوام بینویانە نارنجۆکێک بە تێپ لکێندراوە بە دەرگای قوتابخانەکەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و دەزگای ھەواڵگری گەشتوونەتە شوێنەکە و نارنجۆکەکەیان ھەڵگرتووەتەوە و دەوامیش لە خوێندگەکە راگیراوە.

.