ئه‌ردۆغان بانگهێشتی له‌تیف ره‌شید بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆك کۆماری کۆمارى عێراق په‌یامێكی ده‌ستنووسی له سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێ ده‌گات و كه تێیدا بانگهێشتىكردووه له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عه‌لی ره‌زا كۆنای، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا په‌یامێكی ده‌ستنووسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له په‌یامه‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان هاوتا عێراقییه‌كه‌ی بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا نیشانداوه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له پارێزگاریكردن له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك كۆماری عێراق، سوپاسی ئه‌و بانگهێشته‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیای به باڵیۆزی توركیا له به‌غدا راگه‌یاندووه و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و هاوكاری هاوبه‌ش له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كردووه‌ته‌وه.