یه‌كێتی گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو یه‌كێتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، یه‌كێتی بڕیاریداوه گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ناوێكی پێشنیازكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی چوارشه‌ممه (21ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، كوردستان24 بڵاویكرده‌وه كه دوور له چاوی میدیاكان، دوو شاندنی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له پۆسته وه‌زارییه‌كانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یه‌كێتی بۆ شوێنگره‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، رێباز بێركۆتی كاندیدكردووه كه ئێستا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتییه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی خالید شوانی، كه له كابینه‌كه‌ی سوودانیدا، پۆستی وه‌زیری دادی عێراقی وه‌رگرتووه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بووه، ده‌بێته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی یه‌كێتی بۆ كوردستان24ـی روونكرده‌وه، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن كه ناسراوه به (سه‌ركه‌وتی كوبه)، ده‌بێته بریكاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شوێنی چه‌تۆ ساڵح.
ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی یه‌كێتی له كاتێكدایه، پێشتریش دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14، پارتی بڕیاریدا ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی پارتی له حكومه‌ت و په‌رله‌مان پۆستی باڵایان هه‌یه، گۆڕانكاری له پۆسته‌كانیان ئه‌نجامبدات.
رۆژی (5ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڕیاریدا، ئه‌حمه‌د كانی له‌جێگه‌ی پشتیوان سادق پۆستی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها عه‌بدولخالق باپیری له‌جێگه‌ی سه‌ربه‌ست له‌زگین ببێته بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها زانا مه‌لا خالید، له‌جێگه‌ی هێمن هه‌ورامی ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و رێبوار بابكه‌یی ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان.