له به‌غدا لافاو هه‌ڵده‌ستێت و له پێنج پارێزگای دیكه‌ش هۆشداری ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌شناسی عێراقی هۆشداری له روودانی لافاو له پێنج پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌دات و ئه‌مڕۆش شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت ژێرئاوكه‌وتن و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خراونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، عامر ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت پاشنیوه‌ڕۆ سبه‌ی هه‌ینی، عێراق بكه‌وێته به‌ر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك، كه هه‌ڵگری بارانێكی به‌خوڕه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی وڵات.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌لجابری، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیاله، واست، میسان، به‌سره و موسه‌ننا رێژه‌ی بارانبارین زیاتر بێت و لافاو رووبدات.
جابری داواشی له هاووڵاتیان كرد، ئاگاداری خۆیان بن و گوتیشی: پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زن.
هه‌روه‌ها به‌هۆی بارانی به‌لێزمه، كه له شه‌وی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكرد و تا به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێژه‌ی جیاواز به‌رده‌وام بوو، شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خت ژێرئاوكه‌وتن و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، له هه‌ندێك ناوچه‌ی كۆنی شاری به‌غدا ئاو چووه‌ته ناو ماڵی هاووڵاتییان و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی حه‌وزه‌دار ئاوی سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵده‌مژن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی عێراق، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخی كه‌شوهه‌وا تاڕاده‌یه‌ك ناسه‌قامگیرده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت بۆ رۆژی هه‌ینیش ئاسمانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌ور بێت و له شوێن و كاتی جیاواز، ئاستی بارانبارین له نێوان نمه باران بۆ بارانی به‌لێزمه بێت و له ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش بارانی به‌خوڕ ببارێت.