چین سزای به‌سه‌ر دوو ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی په‌كین سزای به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ناوچه‌ی تبتی چیندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به نایاسایی سزای به‌سه‌ر دوو به‌رپرسی چیندا سه‌پاندووه، گوایه ئه‌وانه مافی مرۆڤیان له تبت پێشێل كردووه، بۆیه چین هه‌مان رێگه‌ی به‌كارهێنا و سزای به‌سه‌ر دوو ئه‌مه‌ریكاییدا سه‌پاند.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی چین، هه‌ریه‌ك له راوێژكاری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می مایك پۆمپیۆ و جێگری به‌ڕێوبه‌ری كاروباری فه‌رمانبه‌رانی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری كۆنگرێس له باره‌ی چینه‌وه، سزا دراون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، چین سامان و دارایی گوازراوه و نه‌گوزاراوه‌ی ئه‌و كه‌سانه بلۆك ده‌كات. هه‌روه‌ها رێگه‌ش نادات هیچ چینییه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و رێگه‌ش نادرێت خۆیان و كه‌سوكاریان پێ بنێنه سه‌ر خاكی چین.