له‌ فێستیڤاڵی زستانه‌ی سلێمانی خاوه‌نپێداویستییه‌كی تایبه‌ت كاره‌ ده‌ستییه‌كانی نمایش ده‌كات

دانیار تاهیر، بەشداربووى پێشانگا
دانیار تاهیر، بەشداربووى پێشانگا

K24 – سلێمانی:

فێستیڤاڵى زستانە بۆ نمایشى بەرهەمەخۆماڵیەکان و کارى دەستى لە سلێمانى کرایەوە ئەوەى جێگەى سەرنج بوو کەسێکى خاوەن پێداویستى تایبەت چەندین کارى ناوازەى نمایش کردبوو، کە سەرجەمیان دەستکردى خۆی بوون.

بارودۆخى تایبەتە، بەڵام خەونى گەورەى هەیە دانیار، جیا لەوەى مامۆستاى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتە  خولیاى کاری دەستیشی هەیە خەونی گەورە و كاری سادەو ورد. دەیەوێت ببێتە مرۆڤێکى سەرکەوتوو بۆ دروستكردنی ھەریەك لەو ئیشانەی، چەند کاتژمێرێکی پێویستە .

دانیار تاهیر، بەشداربووى پێشانگا له‌ باره‌ی كاره‌كانییه‌وه‌ گوتی: ئەوانەى کە ناتوانن شت دروست بکەن لە منەوە بۆ ئەوان بێت، بێنە دەرەوە فێرى ئەم ئیشانە بن ئەم شتە جوانانەى ئێرە لە منەوە دەتوانن فێرى ئەم ئیشانە بن من هیوادارم هەموویان فێرى ئیشى دەستى بن و بێنە دەرەوە .

تام و چێژى خواردنەکان جیاوازە.  رەواجيكی باشیان ھەیە. لێرە خواردنی کوردەوارى زۆرە. سەردانیكاران  بەتەمەنە جیاوازەکانیانەوە خواردنەكان تاقیدەکەنەوە. بە تایبەت خواردنى کوردەوارى بەیانیان .

سۆز تەها، هاووڵاتییه‌كی به‌شداربووی پێشانگاكه‌یه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: بێگومان هەر گەل و نەتەوەیەک خواردنى تایبەت بە خۆى هەیە و هەروەها گرنگى و چێژێکى خۆى هەیە بۆیە منیش وەکو گەنجێک بە حوکمى ئەوەى کە تایبەتە لام وەهەمیشە تەندروستە بۆیە هەتا توانیومە گرنگى پێدەدەم و وەلاشم خۆشە.

پێشانگاکە تا رێکەوتى 1ى 1 ی ساڵی نوێ بەردەوام دەبێت لە ناو کارگەى جگەرە ڕۆژانە لە کاتژمێر 2تا 9ى شەو پێشوازى لە هاووڵاتیان دەکات.

سەرەڕای دەرخستنى بەرهەمە خۆماڵییەکان و ساخکردنەوەى لەم پێشانگایەدا ئامانجێکى دیکەشى ئەوەیە هاووڵاتیان بە خواردن و کولتورى کوردەوارى ئاشنا بکەن.