پیرانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكای په‌سند كرد، كه 45 ملیار دۆلاری تایبه‌ت كراوه به هاوكاریكردنی ئۆكرانیا.
بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی ئه‌مه‌ریكا 1700 ملیار دۆلاره و له ئه‌نجوومه‌نی پیران به ده‌نگی 68 ئه‌ندام و نه‌یارێتی 29 ئه‌ندام په‌سند كرا.
به گوێره‌ی سیستمی تا مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری ساڵی 2023 كار به‌و یاسایه ده‌كرێت.
كیڤن ماكارسی، رێبه‌ری كۆمارییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر داوای كردبوو، نوێنه‌ره كۆمارییه‌كان ده‌نگ به پڕۆژه یاساكه بده‌ن و رێگربن له به‌رده‌م په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
به‌ڵام به‌شێكی به‌رچاوی كۆمارییه‌كان ئه‌و داواكارییه‌یان ره‌تكرده‌وه و له دژی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌كه ده‌نگیان دا.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی زۆر ناكۆكی له‌سه‌ره پرسی كۆچی نایاساییه بۆ ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی بودجه‌كه به‌ڵام هێشتا ناكۆكییه‌كان له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچی نایاسایی به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.