سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا: سه‌ربازه‌كانمان له‌پێناو سه‌قامگیری جیهان له عێراقن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، رۆڵی سه‌ربازانی ئیتاڵیا له عێراق ئاسان نییه و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن له‌پێناو سه‌قامگیری هه‌موو جیهانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، سەربازەکانی وڵاتەکەی لە بەغدا بەسەرکردەوە و رایگەیاند، ئەوەی ئێوە دەیکەن لەپێناو سەقامگیری عێراق، ئیتاڵیا و هەموو جیهانە.
سه‌باره‌ت به رۆڵی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سەرکردایەتیکردنی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کارێکی ئاسان نییە و ئەوەی سه‌ربازه ئیتاڵییه‌كان دەیکەن جێگای شانازی و پێزانینه.
جۆرجا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، له‌میانی گوتارێكدا بۆ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا گوتی، "لێرەم بۆ ئەوەی بە ناوی ئیتاڵیاوە سوپاس و پیرۆزباییتان لێ بکەم، ئەوەی ئێمە و ئێوە لێرە دەیکەین کارێکی گەورەیە، ئێوە چوار هەزار کیلۆمەتر لە خانەوادەکانتان دوورن، بەڵام لەماڵەوە هەست بە کار‌و چالاکیەکانتان دەکەن و لەگەڵتانن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، سەرکردایەتیکردنی ناتۆ لە خاکێکی وا ستراتیجی و تایبەت لەپێناو سەقامگیری جیهان بە گشتی بۆ ئیتاڵیا خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەیە و بەرزدەنرخێندرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازیلێكرا.
دوای نیوه‌ڕۆشی ئه‌مڕۆش، جۆرجا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیلێكرا.