سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته هه‌ڕێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیلێكرا.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامبدرێت.