مه‌سرور بارزانی بۆ جۆرجا میلۆنی: هاتنتان بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ خه‌ڵكی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌سرور بارزانی، به‌خێرهاتنی جۆرجا میلۆنی كرد و رایگه‌یاند، هاتنتان بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له جۆرجا میلۆنی كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی و هیوای خواست حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ودا زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی جه‌نابت و شاندی یاوه‌رتان بكه‌م، كه بێگومان سه‌ردانتان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یه‌كی زۆر دیاره بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تی و دۆستایه‌تییه‌ی له‌نێوان ئیتاڵیا و عێراق هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئێمه رێز و پێزانینی زۆرمان هه‌یه كه به‌ڕێزتان له‌م كاته‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی هێزه‌كانتان ده‌كه‌ن كه ئێمه به‌ره‌و كریسمس و جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ده‌ڕۆین، له ماڵه‌كانیان دوورن و هاتنی به‌ڕێزت دڵگه‌رمییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وان و پشتیوانییه‌كی زۆریشه بۆ خه‌ڵكی كوردستان. به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سوپاسی به‌ڕێزت ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌شت لێده‌كه‌ین، كه حكومه‌تێكی نوێیه و هیوادارم سه‌ركه‌وتووبن، و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێزتان ئێمه بتوانین په‌ره به په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان بده‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگمان كرد كه په‌یوه‌ندییان به ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، زۆر دڵخۆشم كه ده‌بینم هه‌ردوولا پێمان خۆشه په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییانه بده‌ین و گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا بێت، جارێكی دیكه به‌خێرهاتنی زۆر گه‌رمی به‌ڕێزت ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
جارێكی‌تر پیرۆبایی جه‌ژنی كریسمس له به‌ڕێزت و هه‌موو كریستیانه‌كانی جیهان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێش له هه‌مووان ده‌كه‌م. زۆر زۆر به‌خێربێن.