سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كرد و جه‌ختیان له‌به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جۆرجا ميلۆنى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا كرد كه به يه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ورووپا، هاتووه‌ته عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، پيرۆزباييى كريسمس و سه‌ركه‌وتن و وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى له ميلۆنى كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئيتاڵيا دووپات كرده‌وه بۆ هاريكارى و پشتگيريى سه‌ربازى و سياسى و مرۆيى و هاريكارى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران ئیتاڵیا، دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى گرنگييه‌كى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌هێزى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى بۆ عێراق و ناوچه‌كه به گرنگ زانى، هه‌روه‌ها پشتگريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستيان به به‌رده‌وامى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاريه‌كيى داعش، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.