له‌كاتی ماڵئاواییدا دیارییه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناو له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماڵئاوایی لێكرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆرجا مێلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا دوای كۆتایی هاتنی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ڕێكرا.
له‌كاتی ماڵئاواییكردنیدا، جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌رسامی خۆی نیشاندا، كه ئه‌لبومی وێنه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌شكرا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو وێنه‌گران (فەرھاد ئەحمەد و سابیر دری)ـییه‌وه گیرابوون.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیلێكرا.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ئێره كلیك بكه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا به فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه سه‌ردانی ئیتاڵیا بكات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی گوته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، ئێره كلیك بكه.