رێزان قادر: ئیتاڵیا گرنگی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه، وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی ئیتاڵیا به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێزتربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، رێزان قادر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ژووی هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24، رایگه‌یاند، جۆرجا میلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خواستی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
رێزان قادر روونیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌تی له به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌رووی مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواستی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه هه‌وڵی فراوانكردنی كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌شی به هێمان فراوانتركردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا وه‌سفكرد.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا گوتیشی، ئیتاڵیا له سێكته‌ره‌كانی ئابووری، كشتوكاڵ و وزه رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه و له داهاتووشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی وزه، رێزان قادر روونیكرده‌وه، به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی بووه‌نه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دەکرێت هه‌رێمی کوردستان ببێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ دابینکردنی غاز بۆ ئەوروپا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، رێزان قادر روونیكرده‌وه، كه ئیتاڵییه‌كان هاوسۆزی كوردن و له رووخانی رژێمی سه‌دام و تێكشاندنی داعش رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه، هه‌روه‌ها كلتوری ئیتاڵییه‌كانیشی به نزیك له كلتوری كوردی وه‌سفكرد.