لەم مانگەدا نزیکەی 250 ملیۆن کەس لە چین تووشی کۆرۆنا بوون

K24 - هەولێر:

لە ماوەی تەنیا رۆژێکدا لە چین 37 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و، بە نزیکەیی لەماوەی ئەم مانگەدا لە %18ـی دانیشتوانی چین تووشی کۆرۆنا بوون.  

بە گوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی بلۆمبێرگ، تەنیا لە رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوودا لە چین 37 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون.

بە پێی ئەو وردەکارییانەی لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا لە چین دەست بلومبێرگ کەوتوون، لەماوەی ئەم مانگەدا تا ئێستا نزیکەی 250 ملیۆن کەس کە دەکاتە 18٪ی کۆی دانیشتووانی چین تووشی کۆرۆنا بوون.

 ئەم بەرزبوونەوەیەش لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا هاوکاتە لەگەڵ سووککردنی پێوەرەکان بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا.

لەژێر فشاری جەماوەریدا دەسەڵاتدارانی چین لەم مانگەدا بڕیاریاندا پێوەرەکانی دژی کۆرۆنا سووک بکەنەوە.