به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى له كاتى سێكسدا به‌م شێوه‌يه سزاى پياوێك درا
K24 – هه‌ولێر:
له گوندێكى سه‌ر به سه‌نته‌رى ناوچه‌ى يوسفى راستگۆ، له پارێزگاى فيوم، دانيشتوانى گونده‌كه، كراسى خه‌وى هاوسه‌ره‌كه‌يان كرده به‌ر پياوێك و به‌ناو گونده‌كه‌دا گێڕايان، وه‌ك سزايه‌ك بۆ ئه‌و پياوه.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ميدياييه‌كان، ئه‌و پياوه له كاتى جوتبووندا وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى هاوسه‌ره‌كه‌ى تۆمار كردووه و دواتر كه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانيانه‌وه، تۆماره‌كانى بڵاو كردوونه‌ته‌وه و نه‌يشاردووه‌ته‌وه‌ش كه ئه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌يه‌تى و سێكسى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات.