خلووسی ئاكار: له توركیا و عێراق و سووریادا نزیكه‌ی چوار هه‌زار چه‌كداری نه‌یار كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوخۆی وڵات و ناوچه‌كانی باكووری سووریا و عێراق له ماوه‌ی ئه‌مساڵه‌دا 3 هه‌زار و 982 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی كوشتووه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاكار گوتی: له‌م ساڵدا رێگه‌مان نه‌داوه 256 هه‌زار و 199 كه‌س سنوور ببه‌زێنن. 8 هه‌زار په‌نابه‌ر و 820 تیرۆریستیش راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی كراوون.
هه‌روه‌ها گوتی: 506 تیرۆریست كوژراون و نزیكه‌ی 2000 مین و بۆمبی چێندراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه و 600 تونێل له چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكووری عێراق خاپوور كراون.
له باره‌ی باكووری سووریاشه‌وه گوتی: ئه‌مساڵ رێگه‌مان له‌وه گرت، رێڕه‌وێكی "تیرۆریستی" له ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا درووست بكرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ