فیفا راپۆرتی یاریكردن به ئهنجامی یارییهكانی مۆندیالی بڵاوكردهوه
فیفا لەبارەی دەنگۆی یارییکردن بە ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال هاتەدەنگ، ئهمهش له كاتێكدایه ئێستا له فهرهنسا واژۆ بۆ كۆكردنهوهی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 دهكرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان(فیفا) لەبارەی دەنگۆی یارییکردن بە ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال هاتەدەنگ و رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەك یاری بە ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال نەکراوە.
فیفا دەستەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە خاوێنی ئەنجامی یارییەکانی مۆندیال پێکهێنابوو تاوەکو دڵنیابێتەوە ئەنجامی یارییەکان وەك خۆیەتی.
بەپێی ئەو راپۆرتەی دەستەکە، کە داویەتی بە فیفا دەرکەوتووە هیچ یاریکردنێك بە ئەنجامی یارییەکان رووینەداوە و هەموو ئەنجامەکان وەك خۆیەتی.
لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئەنجامی چاوەڕواننەکراوی تێدا تۆمارکرا و بەشێك لە هەڵبژاردە گەورەکان لە قۆناغەکانی سەرەتای مۆندیال تووشی دۆڕان هاتن و دوورکەوتنەوە، له بهرامبهردا ههڵبژاردهكانی مهغریب و كرواتیا گهیشتنه قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیال.