پادشا چارلس یه‌كه‌مین په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی كریسمسه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ كۆشكی باكینگهام یه‌كه‌مین وێنه‌ی ئه‌و كورته ڤیدیۆیه‌ی پادشا چارلسی سێیه‌می بڵاوكرده‌وه، تێیدا په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (ره‌زای خوای لێبێت) ئاراسته‌ده‌كات، وا بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا بڵاوببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كۆشكی باكینگهام، ڤیدیۆكه له رۆژی 13ـی ئه‌م مانگه دیسێمبه‌ر تۆماركراوه، وا بڕیاریشه له جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بڵاوبكرێته‌وه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت چارلسی سێیه‌م له په‌یامه‌كه‌یدا یادی شاژنی كۆچكردووی دایكی ئه‌لیزابێسی دووه‌م بكاته‌وه.
له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی پادشا چارلسدا ده‌ركه‌وتووه له‌به‌رده‌م داری كریسمس وه‌ستاوه، وه‌ك گرنگیدانی درێژخایه‌نی پادشا به ژینگه، جیاواز له‌وه‌ی له پێشتردا شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م له ژوورێكدا په‌یامی پیرۆزبایی راده‌گه‌یاند و له پشتییه‌وه وێنه‌ی خێزانی ده‌رده‌كه‌وت.
دوای كۆچی دوایی شاژنه ئه‌لێزابێسی دووه‌م، رۆژی 10ـی ئەیلولی 2022، چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە پاشای بەریتانیا.
رۆژی (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلس له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانی له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.