داوای دووباره كردنه‌وه‌ی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 ده‌كرێت

مۆندیالی قه‌ته‌ڕ كۆتایی هات و ئارجێنتینا بۆ جاری سێیه‌م له مێژوو ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و لیۆنێل مێسی و هاوڕێیه‌كانی جامه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، به‌ڵام فه‌ره‌نسییه‌كان داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
دوای پاڵه‌وانبوونی ئارجێنتینا به‌شێك له هانده‌رانی تۆپی پێی فڕه‌نسا سایتێكی ئه‌لیكترۆنیان دروست كردووه و داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی یاریی كۆتایی مۆندیال ده‌كه‌ن.
فڕه‌نسییه‌كان پێیانوایه ناوبژیوانی یارییه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیاری هه‌ڵه‌ی داوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریی كۆتایی دروست كردووه هه‌ر بۆیه زیاتر له 200 هه‌زار واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن یاریی كۆتایی مۆندیال دووباره بكرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه و له ئارجێنتینا هانده‌رانی تۆپی پێ به شێوه‌یه‌كی جیاواز وه‌ڵامی فڕه‌نسییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
هاوڵاتییه‌كی ئارجێنتینا به‌ناوی ڤالێنتین گۆمێز وه‌كو گاڵتجارییه‌ك سایتێكی كردووه‌ته‌وه و داوا ده‌كات هاوڵاتیانی ئارجێنتینا واژۆ كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رانی تۆپی پێی فڕه‌نسا له‌و خه‌م و گریانه رابگرن و چیتر گله‌یی له یاریی كۆتایی مۆندیال و بڕیاره‌كانی ناوبژیوان نه‌كه‌ن، چونكه تازه رووداوه‌كه تێپه‌ڕی و ناگه‌ڕێته‌وه.
ڤالێنتین له سایته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: واژۆ كۆبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه فڕه‌نسییه‌كان نه‌گریه‌ن و واز له ره‌خنه‌كانیان له یاریی كۆتایی مۆندیال بهێنن.
ئوه هاوڵاتییه ئارجێنتیناییه داوا ده‌كات فڕه‌نسییه‌كان دان به‌وه‌دا بنێن مێسی باشترین یاریزانی مێژووه و مباپێش هاوشێوه‌ی یه‌كێكه له كوڕه‌كانییه‌تی.
تا ئێستا ئارجه‌نتینییه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رانی فڕه‌نسا له گریان بوه‌ستن زیاتر له 50 هه‌زار واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و ركابه‌رییه‌كه‌ش له نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دوای مۆندیالیش هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی یارییكردن به ئه‌نجامه‌كانی مۆندیال و هه‌ڵه‌كانی ناوبژیوانان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌ت و یارییانه‌ی گومانیان له‌سه‌ر بوو، له كۆتایی لیژنه‌كه راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش كردووه و رایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 خاوێن بووه و هیچ حاڵه‌تێكی گوماناوی و دوور له یاسا بوونی نییه.