كریستیانه‌كانی لای راستی مووسڵ داوای نووژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و كلێساكانیان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
له‌سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ نێو پارێزگای نه‌ینه‌وا و تا ئێستا، ده‌رگای كلێساكانی نێو لای راستی مووسڵ نه‌كراونه‌ته‌وه و كریستیانه‌كانی پارێزگاكه نه‌یانتوانیوه به‌شداری له بۆنه ئایینییه‌كانیاندا بكه‌ن.
كریستیانه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیان به‌وه نه‌ماوه جارێكی دیكه وه‌كو خێزان بگه‌ڕێننه‌وه لای راستی مووسڵ، چونكه به گوته‌ی ئه‌وان، زۆرینه‌ی خانوو و كلێساكانیان وێرانكراون.
سێ كلێسا له‌نێو لای راستی مووسڵدا هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌رگاكانیان داخراون. یه‌عقوبی ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه كریستیانه و له‌نێو یه‌كێك له خانووه رووخاوه‌كانی لای راستی مووسڵدا له‌گه‌ڵ باوكی ژیان به‌سه‌رده‌بات، به كوردستان24ـی راگه‌یاند: خانوو و كلێساكانمان وێرانكراون، هیچ شتێك وه‌ك پێشوو نه‌ماوه، ئێمه كه ئێستا هاتووینه‌ته‌وه مووسڵ ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه خانوو و كلێساكانمان نووژه‌نبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه.
گوتیشی: ماوه‌ی 10 ساڵه به‌هۆی وێرانبوونی خانوو و كلێساكانمان، نه‌مانتوانیوه به‌شداری له هیچ جه‌ژن و بۆنه‌یه‌كی ئایینی‌دا بكه‌ین.
ژماره‌ی ئه‌و كریستیانانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته لای راستی مووسڵ زۆر كه‌مه و به په‌نجه‌ی ده‌ست هه‌ژمارده‌كرێن و ده‌یانه‌وێت خانوو و كلێساكانیان نووژه‌نبكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه له‌نێو خانووه‌كانی لای راستی مووسڵدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.