باجی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه رووسییانه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتوون
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی رووسیا كار له‌سه‌ر زیادكردنی باج ده‌كات بۆ سەر ئەو هاووڵاتییه رووسیانەی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ڤیاچیسلاف فۆلۆدین، سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا رایگەیاند، په‌رله‌مان بەنیازە بە یاسایەکی نوێ باجی زیاتر بخاتە سەر ئەو هاووڵاتیانەی رووسیا کە بۆ وڵاتانی دیکە هەڵاتوون.
ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین لەسەر هەژماری خۆی لە تێلیگرام دووپاتی کردەوە ئەوانەی هەڵاتوون، هەڵەیان کردووە و زۆرینەی کۆمەڵگە پشتگیری لەم هەڵسوکەوتەیان ناکات، چونکە "ناپاکیان لە وڵاتەکەیان کردووە."
بە پێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا و بەتایبەتیش دوای راگەیاندنی پرۆسەی بەسەربازکردن لە رووسیا رایانکردووەتە دەرەوە.