11 تۆن ڤاکسینی کۆلێرا رەوانەی حەسەکە و دێرەزوو دەکرێت

K24 - هەولێر

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، 11 تۆن ڤاکسینی دژە کۆلێرایان رەوانەی پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور کردووە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتێک بڵاویکردەوە، لە رێگەی ئاسمانی 11 تۆن ڤاکسینی دژی کۆلێرایان رەوانەی پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور کردووە، هەروەها بەشێکی ڤاکسینەکەشیان رەوانەی رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندورستی جیهانی تاوەکو ئێستا 250 هەزار کەس لە دێرەزوور ڤاکسینی دژە کۆلێرایان وەرگرتووە، لە بەرامبەردا  پێگەی ئەلعەرەبی بڵاویکردەوە ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە حەسەکە و دێرەزوور لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی رژێم دابەشدەکرێت و ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لێی بێبەشدەبن.

لە کاتێکدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتەکەیدا تەنیا ئاماژەی بەوەداوە تیمەکەیان سەردانی نەخۆشخانەی ئەسەدی کردووە لە دێرەزوور.