توركیا داوا ده‌كات رووسیا ئاسمانی سووریای بۆ بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، توركیا دانووستان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی بدات ئاسمانی سووریا له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌كاربهێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: سوپای توركیا، به‌رده‌وام ده‌بێت له له‌ناوبردنی "تیرۆر" و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نی رووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت له ئاسمانی سووریاوه بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی هه‌ماهه‌نگی سێ قۆڵی نێوان توركیا و رووسیا و سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
سوپای توركیا له (20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)ـه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری شاری كوبانێ له رۆژئاوای كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.