چین وازی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا هێنا

نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24 – هه‌ولێر:

لیژنه‌ی ته‌ندرووستی نیشتمانی له‌ چین رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا چیدیكه‌ ئاماری تایبه‌ت به‌ تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا بڵاوناكاته‌وه‌، كه‌ له‌ 2020ه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

لیژنه‌ی ته‌ندرووستی نیشتمانی چین، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ئاماری كۆرۆنا بڵاوناكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌نته‌ری چاودێری نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان له‌مه‌ودوا ئاماری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا بۆ مه‌به‌ستی زانستی و توێژینه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی خۆرئاوا چین به‌ لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ناوده‌به‌ن و چینیش چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه‌، كۆرۆنا له‌ رێگه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ دزه‌ی كردووه‌ته‌ ناوچه‌كانی و بڵاوبووه‌ته‌وه‌.