زیدان دهبێته راهێنهری بهرازیل؟
فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل زینەدین زیدانی راهێنهری فهرهنسی وەکو شوێنگرەوەی تیتێ کردووەتەوە ئامانج.
رۆژنامەی وەرزشی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرای دەکات، فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل، بیر لەوە دەکاتەوە زینەدین زیدان رازی بکات، بۆ ئەوەی لە شوێنی تیتێ راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان دەست نیشان بکەن، بەڕازیلیەکان پێیانوایە زیزۆ بەهۆی دەستکەوتەکانی، باشترین بژاردەی بیانیە، بۆ ئەوەی لە داهاتوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان
زیدان لەوەتەی ساڵی 2018 وازی لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید هێناوە، لەو کاتەوە راهێنەرایەتی نەکردووەتەوە، دەنگۆیەکیش هەبوو دوای مۆندیالی 2022، ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەڵام پێدەچێت ئەو پۆستەی پێنەدرێت، دیدیێ دێشامپ لە پۆستەکەی لانیكهم تا یۆرۆی 2024 بەردەوام بێت.