به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئێران: تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به‌شێكن له جه‌نگی ده‌روونی

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به پێدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به رووسیا و به‌كارهێنانی له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا، به‌شێكن له ئه‌نجامدانی جه‌نگی ده‌روونی دژ به تاران.
كیێڤ و هاوپه‌یمانه‌كانی، تاران به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، كه درۆن بۆ رووسیا دابین ده‌كات و له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا به‌كاریده‌هێنێت و ئه‌و درۆنانه پێگه ئه‌تۆمیی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌پێكێت.
لیوا محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، به ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسدارانی راگه‌یاند، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌باره‌ی پێدانی درۆن به رووسیا و به‌كارهێنانی له دژی ئۆكرانییه‌كان، به‌شێكن له‌و جه‌نگه ده‌روونییه‌ی له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵیانگیرساندووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه روونیكرده‌وه، جیا له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه نادروستن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاستبه‌رزی و كاریگه‌ری درۆنه‌كانی ئێرانیش به‌ده‌رده‌خه‌ن.
پێشتریش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاندبوو، ئه‌وه‌ی واشنتن له باره‌ی درۆنی ئێرانه‌وه باسی ده‌كات، ته‌نیا هه‌وڵدانێكه بۆ فشارخستنه سه‌ر تاران.
زاخارۆڤا گوتبووشی: "رووسیا و ئێران وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان داوه‌ته‌وه و هه‌ردوولا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ته‌نیا بۆ درووستكردنی فشاره له‌سه‌ر ئێران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، پێشتر رایگه‌یاندبوو، واشنتن و له‌نده‌ن و پاریس هاوڕان، كه ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ رووسیا، پێشێلكردنی بڕیاری 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.